له رووداوێكی هاتووچۆدا 9 كه‌س بوونه قوربانی
K24- هه‌ولێر:
به‌ر له كه‌مێك له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر دهۆك له گوندی به‌ربیانی نزیك زێی قه‌ندیل، رووداوێكی هاتووچۆ روویدا و 9 كه‌س بوونه قوربانی.
دكتۆر مزه‌فه‌ر باڵه‌ك، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ناحیه‌ی هه‌ریر به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له رووداوێكی هاتووچۆدا له نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر – دهۆك له گوندی به‌ربیان له نزیك زێی قه‌ندیل، 9 كه‌س بریندار بوون، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینی یه‌كێك له برینداره‌كان، گیانی له‌ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها گوتی: 5 منداڵه برینداره‌كان خه‌ڵكی گوندی خڕێی سه‌ر به ناحیه‌ی هه‌ریرن و ئه‌وانی دیكه‌ش خه‌ڵكی گوندی نێروەی سەر بە قەزای ئاکرێن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و برینداره‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵانه و له كۆی 8 برینداره‌كه‌ی دیكه‌ش، پێنجیان منداڵن و 3ی دیكه‌ش گه‌نجن، به‌ڵام برینی زۆربه‌یان سووكن.
هه‌روه‌ها گوتی: له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی هه‌ریر چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ برینداره‌كان كراوه و بۆ چاره‌سه‌ری پێویست ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر ده‌كرێن.
H.B