سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەچێتە ئێران

لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە
محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

K24 – هەولێر

محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر بانگهێشتی فەرمی، سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ سەرۆ کۆماری ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە دیداری دەبێت،

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کارنامەی سەردانەکەی محەمەد حەلبووسی بۆ ئێران بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاند: " بریارە رۆژی یەکشەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان سەردانی تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات، لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئێران محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی".

ئاماژە بەوەشکراوە، حەلبووسی لە سەردانەکەیدا جیا لە قالیباف، دیداری لەگەڵ ئیبراهیم رەیسی سەرۆک کۆماری ئێران و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئەو وڵاتە دەبێت.