دوای 31 رۆژ شه‌ڕ له ئۆكرانیا، ده‌ته‌وێت ئه‌مڕۆ چی بزانیت؟
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
به‌ره‌به‌یانی 24ی شوبات (فێبرایه‌ری 2022) به‌كاتی ئۆكرانیا، كه ده‌شێت ئه‌م مێژووه ببێته سه‌ره‌تای جه‌نگی سێیه‌می جیهانی، رووسیا له 3 قۆڵه‌وه هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی كرده سه‌ر ئۆكرانیا، كه‌واته ئه‌مڕۆ شه‌ممه (26ی ئادار/ مارسی 2022) 31 رۆژ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه داگیركارییه‌ی رووسیا به‌رامبه‌ر دراوسێكه‌ی، كه ئۆكرانیایه و له‌هه‌ناوی یه‌ك دایكه‌وه هاتوون، كه یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جارانه.
رووسیا سه‌ره‌تا به هێرشێكی توند ده‌ستی پێكرد و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ده‌ستی گرت به‌سه‌ر سه‌دان كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی خاكی ئۆكرانیا، به‌ڵام له‌دوای دوو هه‌فته له شه‌ڕ، هێرشه‌كانی رووسیا ورده ورده به‌ره‌و خاوبوونه‌وه رۆیشت، وێرای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژرانی سه‌ربازی له ریزه‌كانی رووسیا جێگه‌ی نیگه‌رانی گه‌لی رووسیایه، شێواندنی بازاڕی رووسیا و ئه‌و سزا توندانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریكا، ئوسترالیا، كه‌نه‌دا، ژاپۆن، نیوزله‌ندا و چه‌ندان وڵاتی دیكه‌وه سه‌پێندراوه به‌سه‌ر رووسیا، ئابووری وڵاته‌كه‌ی شێواندووه.
رووسیا له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه گۆشه‌گیركراوه، ته‌نانه‌ت دۆسته 70 ساڵییه‌كه‌ی (چین) وه‌ك پێویست هه‌نگاوی له‌گه‌ڵ نانێت، بێده‌نگی ئێران-یش رووسیای تووشی نائارامی كردووه، بۆیه پرسیار لای هه‌موو كه‌سێك دروستبووه، دوای 31 رۆژ شه‌ڕ، له (25ی ئادار/ مارسی 2022) چی روویداوه؟ چ ئومێدێكی گه‌ش هه‌یه بۆ كۆتاییهێنان به‌شه‌ڕ؟ ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت هیچ ئومێدێك نییه، به‌ڵام بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی:
* ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا دووباره‌ی كرده‌وه، كه رووسیا جارێكی دیكه داوای گفتوگۆی كردووه‌ته‌وه بۆ كۆتاییهێنان به‌شه‌ڕ، به‌ڵام زیلینسكی دووپاتیكرده‌وه كه ئۆكرانیا رازی نابێت به‌وه‌ی كه ده‌ستبه‌رداری هیچ به‌شێك له خاكه‌كه‌ی ببێت له‌پێناو ئاشتیدا.
* ئیمانۆیل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كانی به‌رده‌وامه و له دواهه‌مین هه‌وڵیدا، سه‌رقاڵی دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه تا هاووڵاتیانی گه‌مارۆدراوی شاری ماریۆپۆل-ی ئۆكرانیا ده‌ربازبكه‌ن، له‌و باره‌یه‌وه ماكرۆن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا گوتی: "فه‌ره‌نسا كارده‌كات له‌گه‌ڵ توركیا و یۆنان ده‌رباره‌ی (پرۆسه‌ی مرۆیی) و گفتوگۆیه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا ده‌كات له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێری داهاتوو بۆ گه‌یشتن به ورده‌كاریی و دابینكردنی رێوشوێنی پێویست بۆ ده‌ربازكردنی لێقه‌وماوان"، به‌پێی ده‌سه‌ڵاتدارانی ماریۆپۆل هه‌فته‌ی رابردوو 300 هاووڵاتی مه‌ده‌نی به‌هۆی بۆردوومانی رووسیاوه كوژراون.
هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌ی ماكرۆن له رۆژی 7ی شوبات-ه‌وه ده‌ستی پێكرد بۆ رووسیا، دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی 5 كاتژمێری له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن-ی سه‌رۆكی رووسیا، به‌ڵام به نائومێدی گه‌ڕایه‌وه فه‌ره‌نسا و نه‌یتوانی كۆتایی به گردبوونه‌وه‌ی سووپای رووسیا بهێنێت بۆ سه‌ر سنووری ئۆكرانیا، كه له‌و كاته‌دا به‌پێی پێنتاگۆن رووسیا 10 هه‌زار سه‌ربازی كۆكردبووه‌وه، بۆیه پێده‌چێت له‌م هه‌وڵه‌شیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت.
* جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ له برۆكسل، سه‌ردانی شاری رزیزسۆ-ی پۆڵه‌ندای كرد، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا كه نزیكه‌ی كاتژمێرێك به ئۆتۆمبێل رۆیشت بۆ سه‌ر سنووری ئۆكرانیا تا ئه‌و پاڵپشتیانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات بخاته‌ڕوو به‌رامبه‌ر ئه‌و دوژمنكارییه‌ی كه رووسیا سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌ریاندا.
* به‌پێی هه‌واڵێك به‌رپرسی لیوای 37ی سوپای رووسیا به‌ده‌ستی یه‌كێك له سه‌ربازانی لیواكه‌ی كوژراوه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری لیواكه له شه‌ڕی ماكارێڤ-ی خۆرئاوای كێڤ به كوشت داوه، به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵێكی نێو به‌ره‌كانی جه‌نگ ئاماژه به‌وه كراوه، كه ئه‌و به‌رپرسه له سوپا هه‌ڵاتووه و دواتر له‌لایه‌ن رووسیاوه كوژراوه، هه‌ردوو هه‌واڵه‌كه ئاماژه به كوژرانی به‌رپرسی لیوای 37 ده‌كه‌ن.
رۆمان تسیمبالیوك، رۆژنامه‌نووسی ئۆكرانی رۆژی (24ی ئادار/ مارسی 2022) له رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌كه‌یه‌وه له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه لیوای 37 له ماكارێڤ-ی خۆرئاوای كێڤ نزیكه‌ی 50%ی ئه‌ندامانی لیواكه‌ی كوژراوه، بۆیه ونبوونی به‌رپرسی لیواكه جێگه‌ی گومانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ته‌واو ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن ره‌شاشی سه‌ر ده‌بابه‌یه‌كی لیواكه‌یه‌وه ته‌قه‌ی لێكرابێت و كوژرابێت.
* ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، دوێنێ 25ی ئادار، ده‌قی ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی ئیمزاكرد، كه لایه‌ن په‌رله‌مانی رووسیاوه رۆژی 4ی ئادار ده‌نگی له‌سه‌ردرا، پرۆژه یاساكه‌ش بریتییه له‌وه‌ی سزای زیندانی 15 ساڵ ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه زانیاری ناڕاست له‌سه‌ر سوپا بڵاوكاته‌وه، بۆیه رۆژنامه‌نووسانی رووسیا پێیانوایه به‌م هه‌نگاوه ئازادی رۆژنامه‌نووسی له رووسیا، كه پێشتر به‌رته‌سك بوو، ئیتر به‌ته‌واوی كۆتایی دێت.
* وه‌زیری به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند كه قۆناغی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی سه‌ربازی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌واو بووه و له‌مه‌ودوا تیشك ده‌خرێته سه‌ر رزگاركردنی ته‌واوی ناوچه‌ی دۆنباس له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه ئه‌مه مانای وایه كرملین ئامانجی گشتی پرۆسه‌كه كورتده‌كاته‌وه و ده‌ست به جه‌نگی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌كات.