به‌ریتانیا: هه‌وڵی تیرۆركردنی زێلێنسكی ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی به‌ریتانیا ئاشكرای ده‌كات، رووسیا تیمێكی فاگنه‌ری سه‌ربازی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا تیرۆر بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی له زاری به‌رپرسێكی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، له‌نده‌ن له‌باره‌ی سه‌لامه‌تی ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسكی نیگه‌رانه، كاتێك راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن هه‌وڵی تیرۆركردنی له‌ئارادایه.
رۆژنامه‌ی تایمز راشیگه‌یاند، هێزێك له كۆمه‌ڵه‌ی فاگنه‌ری رووسی كه له‌ناو كیێڤن، راسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی زێلێنسكی تیرۆر بكه‌ن، وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه.
رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كۆمه‌ڵه‌ی فاگنه‌ر، فه‌رمانی راسته‌وخۆ له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا وه‌رده‌گرن، كه به‌نیازن زێلێنسكی و 23 كه‌سایه‌تی له‌ناو حكومه‌تی ئۆكرانیا تیرۆر بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌وروپی بۆ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، ئه‌و شه‌ڕكه‌رانه‌ی كه له سووریا و لیبیا جه‌نگاون و خاوه‌ن ئه‌زموون، ئێستا له دۆنباس خه‌ریكن هاوكاری سوپای رووسیا ده‌كه‌ن.
پسپۆرانی سه‌ربازی پێیان وایه فاگنه‌ر هێزێكی نیمچه فه‌رمی رووسیایه، له‌كاتی پێویستدا پوتن به‌كاریان ده‌هێنێت، له‌كاتی جه‌نگی ناوخۆی لیبیا و سووریا به‌شداریان كردووه.