مۆسكۆ: له دوو حاڵه‌تدا چه‌كی ناووكی به‌كار ده‌هێنین
K24 - هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا ئاشكرای ده‌كات، دوو حاڵه‌ت هه‌ن ئه‌گه‌ر رووبده‌ن مۆسكۆ چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كار ده‌هێنیت.
دیمیتری میدڤیدیڤ، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا بۆ ئاژانسی نۆڤۆستی رایگه‌یاند، دوو حاڵه‌ت هه‌ن ئه‌گه‌ر رووبده‌ن مافی رووسیایه چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كار بهێنێت.
میدڤیدیڤ راشیگه‌یاند، "حاڵه‌ته‌كان بریتین له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ر رووسیا به چه‌كی ناووكی، یاخوود هه‌ر كارێك ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر بوون و سه‌روه‌ری مۆسكۆ، ئه‌وكات چه‌كی ناووكی به‌كار ده‌هێنین".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا روونیكرده‌وه، ته‌نیا له‌و دوو حاڵه‌ته چه‌كی ناووكی به‌كار ده‌هێنین، ئه‌وه‌ش جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری خاكی رووسیا. ده‌شڵێت: "له‌كاتی قورس و ناهه‌موار گفتوگۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كات و رێگا‌ی راست و دروسته".
میدڤیدیڤ ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا له‌كاتی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد خراپتره، چونكه هه‌موو وڵاتانی رۆژئاوا جه‌نگی ئابووریان دژی مۆسكۆ راگه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها میدڤیدیڤ گوتی: "ئه‌و گوتانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ركردایه‌تی رووسیا ئه‌و وڵاته به‌ره‌و دۆخێكی خراپ ده‌به‌ن، نادروسته".