هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ته‌نها 3 كاتژمێر مۆڵه‌ت به حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌ركردایه‌تی سعوودیه رایگه‌یاند، ئه‌وان ماوه‌ی ته‌نها 3 كاتژمێریان به حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن داوه، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان له هه‌ردوو به‌نده‌ری حوده‌یده و سلێفی سه‌ر ده‌ریای سوور و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌نعا ببه‌نه ده‌ره‌وه.
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانیان 4 به‌له‌می مینڕێژكراوی ئاماده‌كراو له به‌نده‌ری سلێف كردووه‌ته ئامانج و شكستیشیان به هێرشێك بۆ سه‌ر بارهه‌ڵگره نه‌وتییه ده‌ریاییه‌كان هێناوه و راشیگه‌یاند، له‌و پرۆسه‌یه‌دا 3 شاره‌زای بواری مینڕێژكردنی به‌له‌م كوژراون.
هه‌روه‌ك هاوپه‌یمانی ناوبراو ئاشكرایكرد، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی مینڕێژكراویان له هه‌ردوو به‌نده‌ری حوده‌یده و سلێف تێكشكاندووه و حووسییه‌كانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه پێگه‌ی حه‌سانه‌داری تایبه‌ت بۆ هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه به‌كارده‌هێنن.
دووپاتیشیكرده‌وه، حووسییه‌كان حه‌سانه‌ی سه‌ر شوێنه تایبه‌ته‌كان به به‌كارهێنانیان وه‌ك پێگه‌ی سه‌ربازی لاده‌به‌ن و داواشی له ئه‌نساروڵڵا "حووسییه‌كان" كرد، هه‌رچی زووه چه‌كه‌كانیان له‌و پێگانه ببه‌نه ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌نعا.
هه‌روه‌ها گوتی: "ته‌نیا 3 كاتژمێر به حووسییه‌كان ده‌ده‌ین، تا چه‌كه‌كانیان له‌و دوو به‌نده‌ره و فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا ده‌بنه ده‌ره‌وه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بدات، كه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و داواكارییه‌یان، چ رێكارێك به‌رامبه‌ر به حوسییه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر.
ئه‌مه دوای ئه‌و گرژییه سه‌ربازییه نوێیه هاتووه، كه به‌هۆی زنجیره‌یه‌ك هێرش له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی و مه‌ده‌نی له‌ناو سعوودیه، هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بیی به سه‌ركردایه‌تی سعوودیه له دژی حووسییه‌كانی رایگه‌یاندووه.
H.B