سوپای رووسیا: پلانمان نییە سەربازی یەدەگ بانگ بکەین

ئۆکرانیا: سوپای رووسیا 16 هه‌زار و 400 سه‌ربازی لەدەستداوە
وەزیری بەرگری رووسیا، سێرگی شویگو
وەزیری بەرگری رووسیا، سێرگی شویگو

K24 - هەولێر:

وەزیری بەرگری رووسیا سێرگی شویگو رەتی کردەوە سەربازانی یەدەگ بەکاربهێنن و جەختی کردەوە لەوەی پلانی بانگکردنی سەربازانی یەدەگیان نییە بۆ ئۆکرانیا.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئیگۆر کوناشینکوف لە لێدوانێکدا گوتی: "وەزارەتی بەرگری رووسیا سەربازانی یەدەگ بانگ ناکات و پلانی بەکارهێنانی ئەو سەربازانەی نییە لە بنکە سەربازیەکاندا."

گوتیشی: "لە چەند رۆژی رابردوودا، ژمارەیەك پیاوی رووسی پەیوەندیان پێوە کراوە و پێیان راگەیەندراوە کە بۆ خزمەتی سەربازی بانگکراون، بەڵام پەیوەندیە تەلەفونییەکە ساختە بووە و لە وەزارەتی بەرگریەوە نەبووە، تەنها هەراسانکردنێکی هەواڵگری ئۆکرانیایە بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناراست و چەواشەکارانە."

ترسی بانگکردنی پیاوانی رووسی لەلایەن سوپاوە بۆ خزمەتی سەربازی لە ئۆکرانیا، وایکردووە چەندین کەس وڵات بەجێبهێڵن.

لەلایەکی دیکەوە ئۆکرانیا ئاماری زیانەکانی سوپای رووسیای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "سوپای رووسیا 16 هه‌زار و 400 سه‌رباز، 117 فڕۆكه‌، 127 هه‌لیكۆپته‌ر و 575 تانكی له‌ده‌ست داوه.‌"

سەرچاوە: AFP

H.H