"بارسێلۆنا له باره‌ی كلیان مباپێ هاته ده‌نگ"
له دوو رۆژی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌نگۆی په‌یوه‌ندیكردنی كلیان مباپێ به یانه‌ی بارسێلۆنا بڵاوكرایه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنیش له باره‌ی ئه‌م هه‌واڵه بۆچوونی بارسێلۆنای وه‌رگرتووه.
كلیان مباپێ هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌رێكی به‌هێز هه‌یه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید بكات، به‌ڵام باسی بارسێلۆناش له پاڵ ناوی ئه‌م یاریزانه دێت.
فابریزیۆ رۆمانۆ یه‌كێك له دیارترین رۆژنامه‌نووسه‌كانی ئه‌ورووپا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاندووه كه بارسێلۆنا به هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ ناكاته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه هیچ هه‌وڵێك له لایه‌ن بارسێلۆناوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه نه‌دراوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ئیسپانی، له نوێترین هه‌واڵیدا رایگه‌یاندووه كلیان مباپێ له واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید نزیك بووه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ردا عوسمان دێمبلی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆناش رازیبووه په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان بكات و ببێته شوێنگره‌وه‌ی كلیان مباپێ.
كلیان مباپێ 23 ساڵان، له یانه‌ی مۆناكۆ ده‌ركه‌وت، دواتر ئه‌م یانه‌یه‌ی جێهێشت و له 2017 به به‌های 120 ملیۆن یۆرۆ بۆ پاریس سانجێرمان گواسترایه‌وه، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 37 یاری، 26 گۆڵ و 17 ئاسیستی كردووه.