حه‌لبووسی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران دواخست

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، نووسینگه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، حه‌لبووسی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران دواخست، كه بڕیاربوو سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی محه‌مه‌د باقر قالیباف، هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی نووسینكه‌ی حه‌لبووسی:
ئاگاداری:
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ شەممە، هەموو لایەك ئاگادار دەکاته‌وه، سەردانەکەی حه‌لبووسی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دواخرا، کە لەسەر بانگهێشتی فەرمی هاوتا ئێرانییەکەی، محەمەد باقر قالیباف بوو؛ بەهۆی دوا پێشهاتەکان و پابەندبوونی پەرلەمانی و دەستووری هەر دوولا، لەگەڵ باری تەندروستی سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران.
نوسینگەی راگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
26ی ئازاری 2022
H.B