" تەقاندنەوەی خانووێک شکستی پێهێنرا"
K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئاشكرای ده‌كات، لە پارێزگای نەینەوا شکستان بە هەوڵی تەقاندنەوەی خانووێکی هێناوە.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، له چالاكییه‌كی بێ وێنه‌دا، هه‌وڵێكی به ئامانجگرتنی هێزه ئه‌منییه‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌وا له رێگه‌ی خانووێكی بۆمبڕێژكراو پووچه‌ڵكرایه‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی روونیكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر گه‌یشتن به خانووێكی بۆمبڕێژكراو، كه به‌نیازبوون به هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یدا بیته‌قێننه‌وه.
هه‌روه‌ها شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاماژه به‌وه ده‌كات، تیمی ئه‌ندازیاری گه‌یشتنه ناو خانووه بۆمبڕێژكراوه‌كه و 8 بۆمبی چێندراویان تێدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه له رێگه‌ی جلیكانی پڕ له مادده‌ی سیفۆڕ به‌نیاز بوون به هێزه ئه‌منییه‌كان بیته‌قێننه‌وه.
شانه‌ی راگه‌یه‌یاندنی ئه‌منی روونیكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان توانیان پێگه‌یه‌كی داعش له گوندی (سه‌عدییه)ـی سه‌ر به ناحییه‌ی (حه‌زر) له باشووری پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ناو ببه‌ن، كه پڕبوون له كه‌ره‌سته‌ی جۆراو جۆر، چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی، مووشه‌ك و هاوه‌نی جۆراو جۆر، تا ئێستا تیرۆریسته‌كان ده‌ستگیر نه‌كراون.