بایدن: پێویستە جیهان خۆی بۆ شەڕێکی درێژ ئامادە بکات

K24- ههولێر:
لە گوتارێکدا لە وارسۆی پایتەختی پۆڵەندا، سەرۆکی ئەمهریکا هێرشی کردە سەر ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا و بە خوێنرێژ و داگیرکەر ناویبرد، بایدن جارێکی دیکە خەڵکی ئۆکرانیا دڵنیا كردهوه کە لەگەڵیان دەمێننەوە.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمهریکا، رایگهیاند، "پەیامی من بۆ خەڵکی ئۆکرانیا هەر ئەو پەیامەیە کە بە وەزیری دەرەوە و بەرگری ئۆکرانیام گەیاند ئەویش ئەوەیە: ئێمە لەگەڵتان دەمێنینەوە".
بایدن راشیگهیاند، "ئێستا ئێمە شەڕێکی مەزن بۆ ئازادی دەکەین، شەڕێک لە نێوان دیموکراسی و تاکڕەوەی، شەڕ لە نێوان ئازادی و سەرکوتکاریدا، شەر لەنێوان سەروەری یاسا و یاسا شکێنیدا".
دهشڵێت: "لەم شەرەدا دەبێ بەرچاومان روون بێت، ئەم شەرە بە چەند رۆژێک و چەند مانگێک نابەینەوە، پێویستە خۆمان بۆ شەرێکی درێژ کە لە پێشمانە ئامادە بکەین."