ئه‌مه‌ریكا به بڕی 100 ملیۆن دۆلار هاوكاری ئۆكرانییه‌كان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، واشنتن پابه‌ند ده‌بێت به هاوكاریكردنی ئۆكرانیا له رووی ئه‌منییه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به بڕی 100 ملیۆن دۆلار هاوكاری پێشكه‌ش به‌و وڵاته ده‌كات.
بلینكن له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، هاوكارییه‌كانمان به ئامانجی پشتیوانیكردنی وه‌زاره‌تی كاروباری ناوخۆی ئۆكرانیایه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی سنووره‌كانیان و پارێزگاری هاووڵاتیانیان بكه‌ن، ژێرخانی حكومه‌تی بپارێزن، تا بتوانن رووبه‌ڕووی هێرشه‌كانی ڤلادیمێر پوتن ببنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، به‌رده‌وام ده‌بین له به‌خشینی كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی، كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی، زرێپۆش و ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی تایبه‌ت به پاسه‌وانی سنوور و پۆلیسی نیشتمانی ئۆكرانی.
له 24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022ـه‌وه سوپای رووسیا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئۆكرانیا، هه‌رچه‌ند ئامانجی هێرشه‌كه‌ی رووسیا به‌دی نه‌هاتووه، كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، به‌ڵام زیانێكی زۆری به ژێرخانی ئۆكرانیا گه‌یاندووه.