سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حاکمی شاریقە کۆدەبێتەوە
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ یەکشەممە 27 ی ئاداری 2022 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری شاریقە لە ئیمارات لەگەڵ شێخ سوڵتان بن محەد ئەلقاسمی حاکمی میرنشینی شاریقە كۆبووەوە.
لە کۆبووەنەوەکەداکە، برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میرنشینی شاریقە و ئیمارات بە گشتی تاووتوێکرا. بەتایبەتی لە بوارەکانی پەروەردە و خوێندن و کولتوور و پشتگیریکردنی بزنسی بچووک و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی دەوڵەمەندی شاریقە لە بواری کولتووری و ئەکادیمیدا.
بڕیاریشە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردە و بەرپرسی دیکەی باڵای ئیمارات کۆببێتەوە.
دوێنێش مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ میری میرنشینی رەئسولخەیمە و وهزیری كاروباری ئهنجوومهنی وهزیرانی ئیمارات کۆبووەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی هەرێمی کوردستان، لە میرنشینی یەکگرتووی عەرەبییە بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە بڕیارە رۆژانی 28-29ی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوەبچێت و چەندین بەرپرس و شارەزایانی بواری وزە بەشداری تێدا دەکەن و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، یەکێکە لە قسەکەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها بەشداری لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان دەکات لە دوبەی، کە رۆژانی 29-30ی ئادار ئەنجام دەدرێت.