جوتیار عادل: دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ ده‌كرێت

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم زانیاری له‌سه‌ر واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ و بودجه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌خاته‌ڕوو
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

جوتیار عادل، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری و گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌ره‌تای مانگی نیسان مووچه‌ی مانگی ئادار دابه‌ش ده‌كرێت.

جوتیار عادل، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، دوای فه‌رمانه‌ هه‌رێمییه‌كه‌، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری له‌سه‌ر رێكاره‌ ئه‌منی و ته‌كنیكی و داراییه‌كان داوه‌ تا كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی كاره‌كانی خۆی بكات، به‌ڵام چاوه‌ڕێی كۆمسیۆن ده‌كه‌ین، بودجه‌كه‌ بخه‌مڵێنن، دوای ئه‌وه‌ش په‌سه‌ند ده‌كرێت.

سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، هه‌وڵی جدیمان داوه‌ و داهات كۆده‌كرێته‌وه‌، تا مووچه‌ به‌بێ گرفت دابه‌ش بكرێت.

جوتیار عادل روونیكرده‌وه‌، هه‌ر كاتێك بودجه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ست بێت، وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێشبینی ده‌كه‌م، له‌ وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئادار بكرێت.