شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەغدایە

لەگەڵ شاندی راگەیاندنی ئەمنی عێراق و جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆدەبنەوە
وەزارەتی پێشمەرگە - ھەولێر
وەزارەتی پێشمەرگە - ھەولێر

K24 – هەولێر

ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغدا و لەگەڵ شاندی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق و جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆدەبنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە لە شەش ئەندام پێکهاتووە و لەلایەن عەمید عوسمان ریشە بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و راگەیاندن و ھۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە  سەرۆكایەتی دەکرێت.

پەیامنێرمان زانیویەتی، شاندەكەی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەغدا لەگەڵ شاندی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق و جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کۆدەبنەوە.

شاندی وەزارەتی پێشمەرگە
شاندی وەزارەتی پێشمەرگە