مەسرور بارزانی لە گەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد کۆدەبێتەوە

دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات گفتوگۆ دەکەن
مەسرور بارزانی لە گەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد
مەسرور بارزانی لە گەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد

K24 - هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری دوبەی لە ئیمارات لە گەڵ شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی كۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ حەمدان بن محەمەد بن راشد جێنشینی دوبەی و شێخ مەکتووم بن محەمەد بن راشد جێگری حاکمی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی باڵای ئیمارات ئامادەی بوون، گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی دۆستایەتیی و هەماهەنگیی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کرا.