فابریگاس: ریال مه‌درید باشترین یانه‌یه بۆ مباپێ
سیسك فابریگاس یاریزانی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا پێشنیاز بۆ كلیان مباپێ ده‌كات له رۆیشتنی بۆ ریال مه‌درید په‌شیمان نه‌بێته‌وه و پێیوایه باشترین شوێنه بۆ ئه‌و هێرشبه‌ره فه‌ره‌نسسه.
سیسك فابریگاس یاریزانی ئێستای یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسا له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاوبووه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و هیچ په‌یوه‌ندی به چاره‌نووسی كلیان مباپێ نییه، به‌ڵام كارێكی باش ده‌كات كه بیر له لالیگا ده‌كاته‌وه.
فابریگاس ده‌شڵێت: په‌یوه‌ندیم به ریال مه‌درید نییه و ناشزانم تا چه‌ند بۆ گواسته‌وه‌ی كلیان مباپێ له‌سه‌رهێڵه، به‌ڵامن له لالیگا یاریم كردووه و رووبه‌ڕووی ریال مه‌دریدیش بوومه‌ته‌وه و ئه‌زموونیشم له خولی فه‌ره‌نسا هه‌یه، پێموایه ریال مه‌درید باشترین شوێنه بۆ كلیان مباپێ.
كلیان مباپێ له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت و به گوێره‌ی میدیایه‌كان ئه‌و یاریزانه به ته‌واوه‌تی له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید نزیك بووه‌ته‌وه.
كلیان مباپێ 23 ساڵان، له یانه‌ی مۆناكۆ ده‌ركه‌وت، دواتر ئه‌م یانه‌یه‌ی جێهێشت و له 2017 به به‌های 120 ملیۆن یۆرۆ بۆ پاریس سانجێرمان گواسترایه‌وه، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 37 یاری، 26 گۆڵ و 17 ئاسیستی كردووه.