عێراق سنووری رۆژئاوای هه‌ڵده‌چنێت

بۆ رێگرتن له‌ داعش

سنووری عێراق و سووریا
سنووری عێراق و سووریا

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی عێراق به‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ناوخۆیی رایگه‌یاند، بڕیار دراوه‌ سنووری عێراق به‌ رووی سووریادا تۆكمه‌ بكرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ گوتیشی: بۆ رێگرتن له‌ دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش، عێراق به‌ربه‌ستی كۆنكرێتی له‌ سنووری سووریا داده‌نێت.

به‌ گوێره‌ی زانیاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی نه‌ینه‌وا، له‌ سنووری چیای شنگال له‌ رۆژئاوای عێراق، به‌ درێژایی 610 كیلۆمه‌تری سنوور سه‌رقاڵی دانانی به‌ربه‌ستی كۆنكرێتییه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، پێشتریش به‌ربه‌ستێكی خۆڵیی درووستكراوه‌، كه‌ به‌رزییه‌كه‌ی سێ مه‌تر و نیوه‌ و به‌ درێژایی 10 كیلۆمه‌تر له‌ سنووری سووریا درێژبووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: كاركردن له‌و پرۆژه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌ و هیوایان وایه‌ زوو ته‌واو بێت.