عێراق و كۆمپانیایه‌كی ئازه‌ری رێككه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئازه‌ری بۆ هه‌ڵكۆڵین و خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌وت رێككه‌وت.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (27ی ئازار/ مارسی 2022)، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (Socar)ـی ئازه‌ربیجانی رێككه‌وتووه.
به گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌كه، ئه‌و كۆمپانیا ئازه‌رییه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوو له بواری نه‌وتدا كار ده‌كات.
پێشتر عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی "هالیبرتۆن، وزه‌رفۆرد و شلمبرجێر" رێككه‌وتنی له بواری هه‌ڵكۆڵین و به‌دواداگه‌ڕانی نه‌وت كردبوو.