بالۆتێلی دیسان میلان جێده‌هێڵێت
ئیداره‌ی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان ده‌رگای رۆیشتنیان له‌به‌رده‌م ماریۆ بالۆتێلی دا كردۆته‌وه و لیڤه‌رپوولیش ده‌رگای به ڕووی ئه‌و یاریزانه‌دا داخستووه، رۆژنامه‌یه‌كی ئیتاڵیایش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بالۆتێلی روو له یه‌كێك له یانه گه‌وره‌كانی شاری ئیستنه‌بوولی توركیا ده‌كات، ئه‌و شاره‌ی كه ئێستا بۆته ئامانجی تیرورستان.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی (كۆرێری دیللۆ سپۆرت)ـی ئیتاڵیا، یانه‌ی بێشكتاشی توركیا په‌یوه‌ندی به مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی بالۆتێلی كردووه داوای گفتووگۆیان بۆ گواستنه‌وه‌ی سووپه‌ر ماریۆ كردووه.
بالۆتێلی له ئێستادا یاریزانی لیڤه‌رپووله، به‌ڵام وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن بۆ یانه‌ی ئه‌ی سی میلان گه‌ڕایه‌وه، بالۆتێلی ئێستا له بارودۆخێكی خراپدایه، له هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا دوور خراوه‌ته‌وه هیچ كامێكیش له‌م دوویانه‌یه ئه‌م یاریزانه‌یان قبووڵ نییه، پێشتریش بالۆتێلی ته‌مه‌ن 25 ساڵ یاریی بۆ یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و مانچێسته‌ر سیتیش كردووه.