دھۆك.. بەڕێوه‌بەرێك و دوو فەرمانبەر لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دەستگیرکران
K24- دهۆك:
لە بەردەوامی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی كوردستان، بەڕێوه‌بەری پێشووتری چاکسازی ئافرەتان و نه‌وجه‌وانانی دھۆك لەگەڵ دوو کەسی دیكه لەسەر دیارنەمانی بڕە پاریه‌کی زۆر و دۆسیەی گەندەڵی دەستگیرکران.
زێره‌ڤان به‌رۆشكی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی دهۆك بە کوردستان24ی راگەیاند، بەڕێوه‌بەری پێشووتری چاکسازی ئافرەتان و نه‌وجه‌وانان لەگەڵ دوو لە فەرمانبەری بەڕێوه‌بەرایه‌تیەکە لەسەر دیارنەمانی گوژمه پاره‌یه‌كی زۆر، لەسەر داوای داواکاری گشتیی دھۆك دەستگیرکراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی دهۆك گوتیشی: تۆمەتبارەکان رەوانەی دادگا کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەکرێت و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
H.B