به ڤیدیۆ.. كه‌سێك له‌سه‌ر شه‌قام ئازاری سه‌گێك ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
داوی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه كه‌سێك له‌سه‌ر شه‌قام ئازاری سه‌گێك ده‌دات، كۆمه‌ڵه‌ی میهره‌بانی بۆ ئاژه‌ڵان داوای ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی سزای خۆی وه‌ربگرێت.
كۆمه‌ڵه‌ی میهره‌بانی بۆ ئاژه‌ڵان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكرده‌وه، كه كه‌سێك له شاری ریاز-ی پایته‌ختی سعودیه به ئاشكرا سه‌گێك ئازار ده‌دات و چه‌ند جارێك لێیده‌دات، كۆمه‌ڵه‌كه له تویته‌ر رایگه‌یاند، حاڵه‌تی ئازاردانی ئاژه‌ڵان زیادی كردووه، له‌كاتێكدا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه، كه بۆ پاراستنی ئاژه‌ڵان ده‌درێت.
كۆمه‌ڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازاری ئاژه‌ڵان ده‌دات، سزا بدرێن، داواشی له ده‌سه‌ڵاتدارانی ریاز كرد، ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌گه‌كه‌ی ئازار داوه، ده‌ستگیر بكرێت و به زووترین كات رووبه‌ڕووی سزا بكرێته‌وه.
إن ازدياد حالات الإساءة للحيوان في المملكة العربية السعودية يتعارض مع الجهود المبذولة لحماية الحيوان وفق نظام الرفق بالحيوان لدول مجلس التعاون لدول الخليج العربية.
— جمعية رحمة للرفق بالحيوان (@Rahmah_ksa) March 27, 2022
تطالب جمعية رحمة للرفق بالحيوان بالقبض وإنفاذ النظام وإيقاع العقوبة على المسيء عاجلاً.#معذب_الكلب_حي_لبن https://t.co/wYKKZymiUR pic.twitter.com/gNgJiW9J2X