فابریگاس ده‌چێته ریال مه‌درید؟
به‌پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانیا، یانه‌ی چێڵسی داوای مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه كه تێیدا سیسك فابریگاس، ناوه‌ڕستكاری كه‌ته‌لۆنی یانه‌كه‌ی پێشكه‌شی ریال مه‌درید كردووه، به‌ڵام زیدان ئه‌م داوایه‌ی یانه له‌نده‌نییه‌كه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه.
پێگه‌ی (دیفنسا سنتراڵ)ـی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید نایه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هیچ ناوه‌ڕاستكارێك واژۆ بكات تا داهاتووی پۆڵ پۆگبا یه‌كلایی نه‌كاته‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌گه‌ر زیدان له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه شكستی هێنا، ره‌نگه روو بكاته گواستنه‌وه‌ی سیسك فابریگاس.