له‌سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه تا ئێستا زیاتر له 350 منداڵی ئۆكرانی بوونه‌ته قوربانی
K24 - هه‌ولێر:
ليردميلا دينيسوڤا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه تا ئێستا به‌هۆی هێرش و بۆردومانه‌كانی سوپای رووسیا، 143 منداڵ كوژراون و 216 منداڵی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئاژانسی هه‌واڵی "ئۆكراين فۆرم" بڵاویكرده‌وه، دينيسوڤا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، تا كاتژمێر 8ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه (28ی ئادار/ مارسی 2022) به‌گوێره‌ی تۆماری لێكۆڵینه‌وه و سه‌رچاوه‌كانی دیكه، 143 منداڵ كوژراون و 216 منداڵی دیكه‌ش بریندار بوون، له‌سه‌ره‌تای هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ناكرێت ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی منداڵه كوژراوه‌كان و برینداره‌كانی ئۆكرانیا بزانین، كه به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیاوه بوونه‌ته قوربانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مۆسكۆ له بۆردومانكردنی ئۆكرانییه‌كان به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه 1119 هاووڵاتی ئۆكرانی كوژراون و 1790 هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون، كه له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی سوپای رووسیا بوونه‌ته قوربانی.