پێشبینییەکانی بابا ڤانگا بۆ پوتن

ئایا پوتن دەبێتە سەرۆکی جیهان؟
بابا ڤانگا و ڤلادیمێر پوتن
بابا ڤانگا و ڤلادیمێر پوتن

K24 - هەولێر:

نابینا و پێشبینیکەری بولگاری، بابا ڤانگا کە بەوە ناسراوە پێشبینی زۆرێک لە رووداو و کارەساتە مێژوویەکانی کردووە، لەناویاندا پێشبینی ئۆپەراسیۆنی سەربازی رووسیا لە ئۆکرانیا.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "THE SUN"، بابا ڤانگا پێشبینی ئەوە کردووە کە سەرۆکی ئێستای رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، دەبێتە سەرۆکی هەموو جیهان.

هەروەها دەگوترێت لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ نووسەری رووسی "ڤالانتینا سیدۆرۆڤ" لە 1979 باسی لەوە کردووە، کە رووسیا بەسەر جیهاندا زاڵ دەبێت.

ئاماژە بەوە داوە لە چاوپێکەوتنەکەدا بابا ڤانگا گوتویەتی: "هەمووان وەک سەهۆڵ دەتوێنەوە، تەنها یەک کەس بەبێ زیان دەمێنێتەوە، سەرکەوتنی ڤلادیـمێر، سەرۆکەوتنی رووسیا."

"قوربانیەکی زۆر دەهێنێت، کەس ناتوانێت رووسیا بوەستێنێت، هەمووان لەسەر ڕێی لادەبرێن و نەک تەنها دەمێنێتەوە، بەڵکو دەبێتە گەورەی جیهان." ئەمانە بەشێکی دیکەی قسەکانی بابا ڤانگا بوو لەو چاوپێکەوتنەدا.

H.H