كریستیانۆ په‌یامێكی توند بۆ مه‌سه‌دۆنیای باكوور ده‌نێرێت
كریستیانۆ رۆناڵدۆ كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال، په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز بۆ هه‌ڵبژارده‌ی مه‌سه‌دۆنیای باكوور ده‌نێرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 28 ئاداری 2022، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له پاشكۆی پاڵاوتنه‌كانی ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر مه‌سه‌دۆنیای باكوور، كریستیانۆ رۆناڵدۆ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه سبه‌ی ئه‌و یارییه ده‌به‌نه‌وه و ده‌گه‌نه مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر.
هه‌ڵبژارده‌ی مه‌سه‌دۆنیای باكوور له پاشكۆی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال له‌سه‌ر خاكی ئیتاڵیا سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی له گه‌یشتن به مۆندیالی 2022 بێبه‌ش كرد و سبه‌ی له‌سه‌ر بڕینی بلیتی مۆندیال مه‌سه‌دۆنیا رووبه‌ڕووی پورتوگال ده‌بێته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له پرێس كۆنفرانسه‌كه گوتی: مه‌سه‌دۆنیا كارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی به‌رامبه‌ر ئیتاڵیا كرد، به‌ڵام ناتوانێت به‌رامبه‌ر ئێمه بیكات، سبه‌ی یارییه‌كه ده‌به‌ینه‌وه ده‌گه‌ینه مۆندیال.
كریستیانۆ گوتیشی: زۆر به باشی بۆ یارییه‌كه ئاماده‌م، نابێت باسی ئه‌وه بكه‌ن كه مۆندیال ره‌نگه به‌بێ رۆناڵدۆ بكرێت، به‌ڵكو من ته‌نیا یاریزانێكم ئه‌گه‌ر رووبدات ده‌بێت بڵێن مۆندیال به‌بێ پورتوگال.
كریستیانۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ڕه‌تی كرده‌وه كه بیر له وازهێنان له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكاته‌وه، گوتیشی: ره‌نگه به‌شداریی له مۆندیالی 2026ـیش بكه‌م.
له پألاوتنه‌كانی مۆندیال، سبه‌ی سێشه‌ممه، له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و، هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له‌سه‌ر خاكی خۆی له یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه میوانداریی مه‌سه‌دۆنیای باكوور ده‌كات.