وه‌زیری وزه‌ی ئیمارات: هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی هاوسه‌نگ له گه‌شه‌كردن پێشكه‌ش ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سوهه‌یل مه‌زروعی، وه‌زیری وه‌زی ئیمارات رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی هاوسه‌نگ له گه‌شه‌كردن پێشكه‌ش ده‌كات.
مه‌زروعی له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 گوتی: په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كۆمپانیا ئیماراتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن و خوازیاری زیادكردنی وه‌به‌رهێنانین له عێراق به تایبه‌تیش له هه‌رێم.
مه‌زروعی له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا دووپاتیكرده‌وه، خۆشحاڵین به ئاماده‌بوون و كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی: په‌یوه‌ندی پته‌ومان له‌گه‌ڵ برایان له ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌یه، و په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كۆمپانیا ئیماراتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن.
گوتیشی: حكومه‌تی هه‌رێم نموونه‌یه‌كی هاوسه‌نگ له گه‌شه‌كردن پێشكه‌ش ده‌كات و هه‌میشه وه‌به‌رهێنه‌ری نوێ په‌لكێش ده‌كات.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، تاوتوێی بابه‌تی وزه، كاره‌با، گواستنه‌وه‌مان كردووه. خوازیاری زیادكردنی وه‌به‌رهێنانین له عێراق، به تایبه‌تیش له هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری وزه‌ی ئیمارات رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاسته‌نگێكیش هه‌بێت ئه‌وا تاوتوێی ده‌كه‌ین و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌م بابه‌ته‌دا له‌گه‌ڵمان هاوكاره.
H.B