سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی ئۆپێک کۆدەبێتەوە
K24- هه‌ولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئاداری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی دیدارەکانیدا لە کۆڕبەندی جیھانیی وزە لە شاری دوبەی،لەگەڵ محەمەد بارکیندۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)كۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی ململانێ و ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان لەسەر بازاڕی وزەی جیھانی و ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان تاووتوێ کرا .
جەخت لە گرنگیی ھەماھەنگیی و یەکخستنی ھەوڵەکان لە پێناو سەقامگیریی بارودۆخی جیھان و بازاڕی وزە کرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی بۆ دوبه‌ی به‌شداره، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 گوتی: دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیمارات و وڵاتانی كه‌نداو، گرنگی پێگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌رێمی كوردستان نیشان ده‌دات.
گوتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كاندا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی كۆڕبه‌ندی وزه‌ی جیهان ده‌كرێت و جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌كرێته‌وه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی جیهانیی وزه گوتارێكی به‌ناوی "بەرەوپێشبردنی وزە، هەناردەکردن و ئاییندەی هەرێمی کوردستانی عێراق"ی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، "بەردەوام دەبین لە دروستکردنی وێستگەی وزەی زیاتر و وزەی پاك بۆ داهاتوویەکی بەهێز، لە هەمان کاتدا ئێمە لە پەرەپێدان بە هەناردەکردنمان بەردەوام دەبین".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "من دڵنیام کوردستان لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەبێته سەرچاوەیەکی وزەی گرنگ بۆ ویست و خواستی جیهانی".
له گوتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئێستا گەیشتووینەتە خاڵێك لە مێژووماندا، کە ئامادە و راوەستاوین بۆ بنیاتنان، پاش هەموو قوربانیدانمان. ئێمە دەرفەتێکی گەورەمان هەیە بۆ دابینکردنی وزە بۆ بازاڕی ناوخۆ و جیهانی و سوورین لەسەر ئه‌وه‌ی کوردستان بكه‌ینه سەنتەرێکی وزە لە ناوچەکەدا".
H.B