عێراق دیوارێکی کۆنکرێتی دروستدەکات
K24- هه‌ولێر:
سەرچاوەیەک له سوپای عێراق ئاشكرای ده‌كات، عێراق بە درێژایی بەشە سنووری خۆی لەگەڵ سووریا، بۆ رێگریکردن لە دزەکردنی چەکدارانی داعش، دیواری بەربەستی کۆنکرێتی دروستده‌كات.
ئەفسەرێکی باڵا له سوپای عێراق بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگه‌یاند، لە قۆناغی یه‌كه‌مدا دروستكردنی دیوارێک بە درێژایی "دوازدە کیلۆمەتر و بە بەرزی 3 مەتر و نیو" لە قه‌زای شنگاله‌وه دروستدەکرێت.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره راشیگه‌یاند، عێراق سنوورێکی هاوبەشی بە درێژایی پتر لە 600 کیلۆمەتر لەگەڵ سوریادا هەیە، هەوڵدەدات دزەکردنی ئەندامانی داعش بۆ نێو خاکی عێراق رابگرێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز