سبه‌ی هه‌ردوو شاندی ئۆكرانیا و رووسیا له ئیسته‌نبۆڵ كۆده‌بنه‌وه

K24- هه‌ولێر:
سەرۆك کۆماری تورکیا، ئاشكراى ده‌كات، سبه‌ی سێشه‌ممه (29ـی ئادار / مارسی 2022) شاندەکانی دانوستانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بۆ جارێکی دیکە لە ئیسته‌نبۆڵ کۆدەبنەوە.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، "بەر لە کۆبوونەوەکە ئێمە لەگەڵ شاندەکان بە کورتی کۆدەبینەوە، دەتوانم بڵێم ئەو زنجیرە پەیوەندییە تەلەفۆنییەی لەگەڵ پوتین و زێلێنسکی ئەنجاممانداوە، بە ئاراستەی ئەرێنیدا رۆیشتووە".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کرملین، رایگه‌یاند، هه‌ردوو شاندەکانی رووسیا و ئۆکرانیا دەچنە تورکیا. ده‌شڵێت: "بڕیاری ئەنجامدانی دانوستانی نێوان شاندەکانی هەردوو وڵات، بڕیارێکی گرنگە".
پێسکۆڤ، ئەوەی خستەڕوو، شاندەکان دەچنە تورکیا ئەگەرێکی کەم هەیە دانوستانەکان بەردەوامبن.