دانووستانی رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوڵ دەستیپێکرد

"لە هاوکێشەی ئاشتیدا کەس دۆڕاو نییە"
ئیستانبوڵ
ئیستانبوڵ

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە 29ـی ئادار، کۆبوونەوەی شاندی دانووستانکاری ئۆکرانیا و رووسیا لە شاری ئیستانبوڵ دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30ـی بەیانی، شاندی دانوستانکاری رووسیا و ئۆکارانیا لەلایەن سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازیان لێکرا.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دانووستانی نێوان هەردوو وڵاتەکەدا باسی لەوە کرد، کە هیچ لایەنێک لە هاوکێشەی ئاشتیدا نابێتە دۆڕاو، جەختی لەوەشکردوە، درێژەدان بەو جەنگەی لە 24ـی شوباتەوە دەستیپێکردوە لە قازانجی کەسدا نییە.

رۆژی 24ی شوباتی رابردوو، رووسیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بۆسەر خاکی ئۆکرانیا دەست پێکرد، ئەمەش کاردانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند. 

AA