بۆردوومانی چه‌كدارانی داعش له پارێزگای كه‌ركووك كرا
K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی ورده‌كاری بۆردوومانی ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی داعشی له پارێزگای كه‌ركووك راگه‌یاند.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، بۆ به‌رده‌ومیدان به راوه‌دووانی چه‌كدارانی داعش و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌قامگیری و ئاسایش تێكده‌ده‌ن، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی F16ـی عێراقی، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له ناوچه‌ی وادی شای له پارێزگای كه‌ركووك بۆردوومان كران.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاماژه به‌وه ده‌كات، به پشتبه‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری عێراقی، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كه ده‌ستیان هه‌بوو له كووشتنی چه‌ندین پۆلیس له پارێزگای كه‌ركووك، به فڕۆكه بۆردوومان كران.
جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، په‌یامی هێزه عێراقییه‌كان بۆ چه‌كدارانی داعش روونه، كه له چنگی بۆردوومانه‌كان رزگاریان نابێت.