رووسيا ههڕهشه له ناتۆ دهكات

K24- ههولێر:
سێرگی شویگۆ، وەزیری بەرگریی رووسیا رایگهیاند توانیویانە ئامانجی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکانیان بپێکن و توانای سەربازی ئۆکرانیایان کەمکردووەتەوە، هۆشداریش دەداتە وڵاتانی ناتۆ، کە ئەگەر فڕۆکە و چەکی بەرگری ئاسمانی بۆ ئۆکرانیا دابین بکەن، بە توندی وەڵامیان دەدەنەوە.
سێرگی شویگۆ دووپاتیكردهوه، بە گشتی ئەرکە سەرەکییەکانمان لە قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە تەواو بووە، توانای جەنگیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە، ئەمەش وا دەکات سەرنج و هەوڵی سەرەکی کە رزگارکردنی دۆنباسە لەبەرچاو بگیرێت.
وهزیری بهرگری رووسیا ئاماژهی بهوهشدا، لێکۆڵینەوە لە لیدوانی بەشێك لە سەرکردەکانی ناتۆ دەکەین، سەبارەت بەنیازی دابینکردنی فڕۆکە و سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ ئۆکرانیا، ئەگەر ئەوە بکرێت بەتوندی وەڵامی دەدەینەوە.
گوتیشی، رۆڵی وڵاتانی رۆژئاوا لە دابینکردنی چەکی قورس بۆ ئۆکرانیا بە نابەرپرس دەزانین، ئەمە دابەشکردنێکی کۆنتڕۆڵنهکراوە بۆ بەکرێگیراوەکان و دۆخەکە لەداهاتوودا خراپتر دەکات، کە رەنگە ببێتە هەڕەشە لەسەر خودی ئەوروپییەکان.
H.B