بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چه‌ند پرسێك ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ته‌واوی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌باره‌ی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌ركی لیژنه‌كان ئه‌نجامدا.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (29ـی ئادار / مارسی 2022) كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گشت سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی لیژنه‌كان و ناونانیان ئه‌نجامدرا.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌واوی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ یه‌كلاییكرده‌وه‌ی بابه‌تی ئه‌ركی لیژنه‌كان و ناونانی ئه‌ندامه‌كانی كۆبوونه‌وه.