ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌شداریكردنی مه‌سرور بارزانی له كۆڕبه‌ندی وزه‌ی جیهانی له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان

K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له كۆڕبه‌ندی وزه‌ی جیهانی و لوتکەی جیهانی حکومەتەکان له دوبه‌ی دەکات. میدیا عه‌ره‌بییه‌كان به گرنگییه‌وه به‌شداریكردنه‌كه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو.
به‌شداریكردنه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میدیا عه‌ره‌بی و وڵاتانی كه‌نداو ده‌نگدانه‌وه‌ی درووستكردووه و چه‌ندین رۆژنامه و سایته عه‌ره‌بییه‌كان به گرنگییه‌وه باسی سه‌ردانه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی وڵاتان، كه له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجامی داون.
ئیمارات نیوز
سایتی ئیمارات نیوز، به گرنگییه‌وه رووماڵی پێشوازی محه‌مه‌د بن را‌شد، حاكمی دوبه‌ی و جێگری سه‌رۆكی ئیمارات، له مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ئه‌و سایته رایگه‌یاندووه، محه‌مه‌د بن را‌شد، حاكمی دوبه‌ی و جێگری سه‌رۆكی ئیمارات پێشوازی له مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
سایتی ئیمارات نیوز راشیگه‌یاند، له دیدارێكدا هه‌نگاوه‌كانی پێكه‌وه كاركردن له بواره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.

شاریقه24
سایتی شاریقه24، له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیمارات رایگه‌یاندووه، محه‌مه‌د بن را‌شد، حاكمی دوبه‌ی و جێگری سه‌رۆكی ئیمارات پێشوازی له مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
شاریقه24 راشیگه‌یاند، هه‌ردوو لا گفتوگۆیان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانی له گشت بواره‌كان كرد، جه‌خت له په‌یوه‌ندی له مێژینه‌ی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد و ئیمارات كرایه‌وه.

رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت، چاپی له‌نده‌ن گوتاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی وزه‌ی جیهانی به گرنگییه‌وه رووماڵكردووه، تێیدا سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاندووه، ئێمە ئێستا گەیشتووینەتە خاڵێك لە مێژووماندا، کە ئامادە و راوەستاوین بۆ بنیاتنان، پاش هەموو قوربانیدانمان. ئێمە دەرفەتێکی گەورەمان هەیە بۆ دابینکردنی وزە بۆ بازاڕی ناوخۆ و جیهانی و سووڕین لەسەر ئه‌وه‌ی کوردستان بكه‌ینه سەنتەرێکی وزە لە ناوچەکەدا.

سایتی ئه‌لـ"شه‌رق"ـی ئیماراتی
له‌باره‌ی گوتاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی له كۆڕبه‌ندی وه‌زی جیهانی سایتی ئه‌لـ"شه‌رق"ـی ئیماراتی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دەرفەتێكی گەورە بۆ دابینکردنی وزە بۆ بازاڕی ناوخۆ و جیهانی هه‌یه.

سایتی ئه‌ل"خه‌لیجییه"
سایتی خه‌لیجییه رایگه‌یاند، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌رێمی كوردستانی له‌باره‌ی كه‌رتی وزه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئاشكرا ده‌كات.
سایتی ئه‌لخه‌لیجییه راشیگه‌یاند، به‌م نزیكانه هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته دابینكه‌ری وزه بۆ ته‌واوی جیهان.

ئه‌لجه‌زیره
سایتی ئه‌لجه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری له‌باره‌ی گوتاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی وزه‌ی جیهانی رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به‌م نزیكانه غاز بۆ ئه‌وروپا ره‌وانه ده‌كات.
سایتی ئه‌لجه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری گوتاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رووماڵكردووه، تێیدا هاتووه، هه‌رێمی كوردستان لە داهاتووێكی نزیکدا دەبێت بە هەناردەکاری گاز بۆ بەشەکانی دیکەی عێراق، تورکیا و ئەوروپا و پێداویستی ئاسایشی وزەی ئەوان دابین دەکات.

K.B