لۆکسمبۆرگ زیاتر لە دوو ملیار یۆرۆ لە سەرمایەی رووسیا بلۆک دەکات

پەرلەمانی لۆکسمبۆرگ یەکێتی ئەوروپای ئاگادار کردووەتەوە
یۆرۆ
یۆرۆ

K24 – هەولێر

وەزیری دارایی لۆکسمبۆرگ رایگەیاند، وڵاتەکەی زیاتر لە دوو ملیار یۆرۆی لە سەرمایەی رووسیا بلۆك کردووە.

یۆریکۆ باکیس، وەزیری دارایی لۆکسمبۆرگ لە تویتێکدا نووسیویەتی، پەرلەمانی وڵاتەکەی لە رەوتی سزا سەپێندراوەکانی یەکێتی ئەوروپا دژ بە رووسیا ئاگادارکردووەتەوە و ئاماژەیداوە، لە چوارچێوەی سزا جێبەجێکراوەکاندا تاوەکوو ئێستا لە دامەزراوە فەرمییەکانی لۆکسمبۆرگ بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن یۆرۆ لە سەرمایەی رووسیایان بلۆک کردووە.

بەهۆی ئەو هێرشانەی سوپای رووسیا لە 24ی مانگی رابردووەوە بۆ سەر ئۆکرانیا دەستیپێکردووە، وڵاتانی رێکخراوی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی رۆژئاوایی، سەرمایەی چەندین گەورە بەرپرس و بازرگانی رووسیان بلۆک کردووە.