نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نرخی نه‌وت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا به رێژه‌ی سه‌دا 1.6 به‌رزبووه‌وه، یەك بەرمیل نه‌وتی خاوی برێنت بە 109 دۆلار و 41 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یەك بەرمیل نه‌وتی خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ 114 دۆلار و 83 سەنت و رۆژەکەی بە 107 دۆلار و 71 سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر 09:25ــەوە، بە بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بە رێژەی 1.6 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و بە 109 دۆلار و 41 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 106 دۆلار و 03 سەنت فرۆشرا.
زیادبوونی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و سزایانه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندوویانە و هه‌وڵدان بۆ رێگه‌گرتن له‌و رێگایانه‌ی له‌و كاریگه‌رییانه ده‌بوێردرێن، كاریگه‌ری هه‌بووه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مه‌ریكا له‌وه زیاتر چاوه‌ڕوان ده‌كرا، هه‌فته‌ی رابردوو به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ی پێشووتر، سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی بازرگانی كه‌مكرده‌وه، له كاتێكدا چاوه‌ڕوان ده‌كرا یه‌ك ملیۆن و 558 به‌رمیل نه‌وت كه‌مبكرێته‌وه، كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ به‌هێزبوونی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
باس لەوەیش دەکرێت، رەنگە لە رووی تەکنیکییەوە نه‌وتی خاوی برێنت لەنێوان 109 دۆلار و 47 سەنت بۆ 110 دۆلار و 33 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 107 دۆلار و 85 سەنت بۆ 107 دۆلار و 09 سەنت بمێنێتەوە.