نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: 4 ملیۆن ئۆكرانی په‌نایان بردووه‌ته به‌ر وڵاتانی هاوسێ

K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسه‌ری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، فلیپۆ گراندی رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و ئۆكرانییانه‌ی په‌نایان بردووه‌ته به‌ر وڵاتانی هاوسێ گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن كه‌س.
فلیپۆ گراندی له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له‌باره‌ی ئه‌و مه‌ده‌نییانه‌ی به‌هۆی جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیاوه كه له 24ی شوباته‌وه ده‌ستیپێكردووه، له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ربوون، زانیاریی نوێی بڵاوكرده‌وه.
كۆمیسه‌ری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ئاشكرای كرد، دوای پێنج هه‌فته له ده‌ستێپكردنی هێرشی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا، ژماره‌ی ئه‌و ئۆكرانییانه‌ی چوونه‌ته وڵاتانی هاوسێ گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن.
فلیپۆ گراندی، روونیكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه چووه‌ته ئۆكرانیا، هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له شاری لڤیڤ چۆنێتی زیادكردنی هاوكارییه‌كان تاووتوێ ده‌كه‌ین بۆ ده‌ربه‌ده‌ربووان و زیانبه‌ركه‌وتووانی ئه‌م جه‌نگه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌مان.
لای خۆیشیه‌وه كۆمیسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران رایگه‌یاندووه لە 24ی شوبات تا 29ی ئادار، 4 ملیۆن و 19 هه‌زار و 287 ئۆكرانی په‌نایان بردووه‌ته به‌ر وڵاتانی هاوسێ و زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش روویان له پۆڵه‌ندا كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، سه‌دان هه‌زار ئۆكرانی په‌نایان بردووه‌ته به‌ر وڵاتانی هاوسێ، دواتر چوونه‌ته وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا.