"بەهیچ شێوەیەک لەگەڵتان رێک ناکەوین"
K24 - ههولێر:
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، رۆژێکی پڕ لەگفتوگۆیان بەڕێکرد، هەموو هەوڵەکانی بۆ ئەوە بوون کۆبوونەوەی پەرلەمان رێژەی یاسایی دانیشتنەکە تەواو بکات.
ئهمڕۆ (30ـی ئادار / مارسی 2022) چەند جارێک سەرۆکی پەرلەمان چاوەرێی ئەوەی دەکرد رێژەی ئهندامانی ئهنجومهنی نوێنهران ببێت بە 220 ئەندام بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، بەڵام ئەو ژمارەیە ئامادەنەبوون.
خولەکەکانی بەر لە دەست پێکردنی کۆبونەوەکە پڕ بوون لە موفاجەئە، لەناکاو تویتێکی موقتەدا سەدر یاریەکەی بەتەواوی گۆڕی، هەموو دەرگاکانی گفتوگۆی بەرووی چوارچێوەی هەمانگی داخست بۆ گفتوگۆکردن گوتی: "بەهیچ شێوەیەک لەگەڵتان رێک ناکەوین".