سه‌رۆكی وڵاتێك په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
K24- هه‌ولێر:
له دوای 8 مانگ له هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی، سه‌رۆك كۆماری تونس دوای پێدانی ده‌سه‌ڵاتی داڕشتنی یاسا و جێبه‌جێكردنی، په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند، قه‌یس سه‌عید، سه‌رۆكی تونس له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی بڕیاریدا په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، سه‌رۆكی تونس له رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، وه‌ك كاردانه‌وه بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی په‌رله‌مان و بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه، سه‌عید ئه‌و ده‌زگا فه‌رمییه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه.
قه‌یس سه‌عید، سه‌رۆك كۆماری تونس له ساڵی 2019ـه‌وه وه‌ك سه‌رۆك كۆماری تونس ده‌ستبه‌كار بووه، له‌ساڵی 1956 له دایكبووه، مامۆستای خانه‌نشینی زانكۆیه.