بایدن نرخی نەوتی دابەزاند

یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 107 دۆلار و 98 سەنتە
جۆو بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی  ئەمەریكا
جۆو بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا

K24 – هەولێر

دوای ئەوەی ئیدارەی بایدن رایگەیاند، پلانیان بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت هەیە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی.

ئیدارەی بایدن لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا پلانی هەیە بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت، کە بەهۆی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا نرخی پێوانەیی تۆمار کردووە.

نەوتی خاوی برێنت کاتژمێر 8:00ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەک بەرمیل بە 107 دۆلار و 98 سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوە دەکرێت. نەوتی رۆژئاوای تێکساس هەر بەرمیلێکی بە 101.5 دەفرۆشرێت.

دابەزینی نرخی نەوت لە کاتێکدایە لە 24ی شوباتی ئەمساڵەوە لەگەڵ هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و دوای هەشت ساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ سەرووی 100 دۆلار بەرز بووەوە.