هونەرمەندێکی کورد کۆچی دوایی کرد

لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد
هونەرمەندی کۆچکردوو، عەلی حسێن وەندی
هونەرمەندی کۆچکردوو، عەلی حسێن وەندی

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ 31ی ئاداری 2022، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، عەلی حسێن وەندی لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

دوای ململانێی لەگەڵ نەخۆشیدا ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.  

عەلی حسێن وەندی لەدایکبووی خانەقینە، لە ناوەڕاستی ساڵانی 1960ـەکان بە گۆرانی "ئەی هاوسێکەی بەر پەنجەرە" کە لە وێستگەی کراماشان تۆمار کراوە دەرکەوت، دواتر لە رێکەوتننامەی 11ـی ئاداری 1970 لەنێوان شۆڕشی کورد و حکومەتی ئەوکاتەی عێراق واژوو کرا، عەلی حسێن بە کۆمەڵێك سرود و گۆرانی دەرکەوتەوە. بەدرێژایی ژیانی خزمەتی شۆڕش و هونەری کوردی کردووە و خاوەنی چەندین بەرهەمە، ساڵی رابردوو وەك رێزێک بۆ ماندووبوون و خزمەتکردنی هونەر لە شاری خانەقین پەیکەرێکی بۆ دروستکراوە.

پەیکەری هونەرمەند عەلی حسێن وەندی
پەیکەری هونەرمەند عەلی حسێن وەندی