"هیواخوازین ئەم بۆنە ببێتە مایەی بەهێزتر بوونی پێکەوەژیانی ئاشتییانە"

K24 – ههولێر:
گوتهبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی بابلی-ئاشوورییەوە (ئەکیتۆ) پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر بەردەوامیدان بەو پێکەوە ژیانە ئایینی دەکاتەوە.
دهقی پهیامی پیرۆزبایی:
بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی بابلی-ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی خوشک و برایانی کلدانی سریانی ئاشووری لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.
لەم بۆنەیەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە لەسەر بەردەوامیدان بەو پێکەوە ژیانە ئایینی و نەتەوەییەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیە و کاریش دەکات بە پتەوترکردنی بنەماکانی یەکتر قبوڵ کردن و پێکەوە ژیانی ئاشتییانە لەم نیشتمانەدا.
هیواخوازین ئەم بۆنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و بەهێزتر بوونی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان گشت پێکهاتەکانی وڵاتەکەمان.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان