یه‌ك ملیۆن سوودانی له رێگه‌ی خورماوه وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
خورما وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بژێوی خه‌ڵكی سوودان ئه‌ژمار ده‌كرێت، به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان یه‌ك ملیۆن سوودانی له رێگه‌ی خورماوه وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ری سكای نیوز ئاشكرای ده‌كات، له باكووری سوودان 18 جۆر خورما به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، ئه‌و وڵاته له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی وڵاتانی به‌رهه‌مێنه‌ری خورمایه و یه‌ك ملیۆن سوودانیش له رێگه‌ی به‌رهه‌مه جۆراوجۆره‌كانی خورما وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د عه‌لی حه‌مه‌د، جووتیارێكی سوودانییه، به سكای نیوزی رایگه‌یاند، خورمای "وشك" و "نیو وشك" له سوودان به‌ربڵاوه، جیا له جۆری خورمای قه‌ندیل، كه به جۆرێكی ده‌گمه‌ن و پڕ له پێكهاته خۆراكییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌و جووتیاره سوودانییه راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پاڵپشتی حكومه‌ت هه‌بێت، سوودان ده‌توانێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان جۆره‌ها خورما هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات، جیا له‌وه‌ش خورما له سوودان زۆر به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ده‌چێندرێت و به‌رهه‌م ده‌هێندرێت. ده‌شڵێت: "زۆرێك له خورماكانی سوودان بۆ تووشبوانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ش به‌كار ده‌هێندرێت".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان خورما له هه‌ر سێ ویلایه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی (باكووری دارفۆر، رووباری نیل و ویلایه‌تی باكوور) له سوودان ده‌چێندرێت، ساڵانه 425 تۆن خورما به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.
جۆره‌كانی خورمای سوودان:
كه‌له‌م: قه‌باره‌كه‌ی مه‌زنه، به باشترین جۆر داده‌نرێت
ته‌موودا: قه‌باره‌كه‌ی مامناوه‌نده
قه‌ندیل: قه‌باره‌كه‌ی مه‌زنه، بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌كار ده‌هێندرێت
به‌ركاوی: جۆرێكی دیكه‌ی خورمای سوودانییه