ئومێد خۆشناو: هەولێرى پایتەخت وەک مەڵبەندى پێکەوەژیان دەمێنێتەوە

ئومێدی خواست سەری ساڵی تازە ببێتە خێر و خۆشی و بەركەت بۆ هەموولایەک
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر، ئاشووری سریان كلدانه‌كان ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ و جه‌ژنی ئه‌كیتۆیان گێڕا و پێیان نایه‌ ساڵی 6772ی ئاشووریی بابلییه‌وه‌.

لەدەسپێکى ئاهەنگەکەدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لەگوتارێکدا وێڕاى پیرۆزبایى بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ لەبرایانى كلدان سریان ئاشووری، ئومێدی خواست سەری ساڵی تازە ببێتە خێر و خۆشی و بەركەت بۆ هەموولایەک.

پارێزگارى هەولێر تەئکیدى لەسەر پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانى کوردستان کردەوە و ئاماژەى بەوەدا هەولێرى پایتەخت و هه‌رێمى کوردستان وەک چۆن هەمیشە مەڵبەندى پێکەوەژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبوردەییی ئایینی و نەتەوەیی بووە و هەربەمشێوەیەش دەمێنێتەوە.