بەتۆمەتی خیانەت.. زیلینسکی پلەی سەربازی لە دوو جەنەراڵ دەسەنێتەوە
K24 - هەولێر:
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی بڕیاری لەکار لابردن و سزادانی دوو جەنەراڵی باڵای سوپای ئۆکرانیای دا، بە تۆمەتی خیانەت کرد.
بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی ""ukrinform"، زیلینسکی لە نوێترین دەرکەوتنیدا لە ڤیدیۆیەکدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ بڕیارێکی دیکە لەسەر دژە پاڵەوانەکان درا، ئێستا کاتی ئەوەم نییە مامەڵە لەگەڵ هەموو خیانەتکارەکان بکەم، بەڵام وردە وردە هەموویان سزا دەدرێن، هەر بۆیە ئەندری ئۆلهۆڤیچ ناومۆڤ سەرۆکی پێشووی بەشی سەرەکی ئاسایشی ناوخۆ لەخزمەتگوزاری ئاسایشی ئۆکرانیا و سیرهی ئۆلکساندرۆڤیچ کریڤۆرۆچکۆ سەرۆکی پێشووی بەڕێوبەرایەتی SBU لەناوچەی خەرسن چیتر جەنەراڵ نین."
زیلینسکی گوتیشی: "ئەم سەربازە پلە بەرزانە، کە نەیانتوانی بڕیار لەبارەی نیشتیمانەکەیانەوە بدەن، ئەو نیشتیمانەی سوێندی سەربازییان بۆ پاراستنی ئازادی و سەربەخۆیی خاک و گەلەکەی خواردوە، بە دڵنیایەوە پلە سەربازیەکانیان لێدەستێنرێتەوە."
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئاشكرایكرد، چەند ئاماژەیەک لەسەر ئەوەی کە سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتین بەھۆی پێدانی زانیاری ھەڵە سەبارەت بە جەنگی ئۆکرانیا چەند راوێژکارێکی دەرکردووە یان لە ماڵهكانیاندا دەستبەسەری کردوون ھەیە، بەڵام بەڵگەی یەکلاکەرەوە لەسەر ئەم پرسە نییە.
بهرهبهیانی 24ی شوبات (فێبرایهری 2022) بهكاتی ئۆكرانیا، كه دهشێت ئهم مێژووه ببێته سهرهتای جهنگی سێیهمی جیهانی، رووسیا له 3 قۆڵهوه هێرشی زهمینی و ئاسمانی كرده سهر ئۆكرانیا، زیاتر لە مانگێکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی رووسیا لە خاکی ئۆکرانیادا کاردانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.