پله‌كانی گه‌رما له سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زان به‌مشێوه ده‌بێت

K24- هه‌ولێر:
كه‌شناسێكی ناسراوی عێراقی، پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ مانگی ره‌مه‌زان ده‌كات، رایده‌گه‌یه‌نێت، له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه.
سادق عه‌تییه، كه‌شناسی دیاری عێراقی رایگه‌یاند، له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما ده‌گه‌ن به 40 پله‌ی سیلیزی و له هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاستی عێراق پله‌كان كه‌مێك له‌و پله‌یه كه‌متر ده‌بن.
سادق عه‌تییه راشیگه‌یاند، پله‌كانی گه‌رما له ده‌ستپێكی مانگی ره‌مه‌زان به‌رز ده‌بنه‌وه، ده‌گه‌ن به 40 پله‌ی سیلیزی، هۆكاره‌كه‌ش بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای نیمچه مه‌داری كه له چینه‌كانی ناوه‌ڕاست جێگیر بووه.