بۆ یه‌كه‌مجار له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی شه‌ڕ ئۆكرانیا بۆردوومانی رووسیای كرد

K24 – هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌می جار له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگی ئۆكرانیا و هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، كیێڤ هێرشی كرده سه‌ر 16 وێستگه‌ی سووته‌مه‌نی له رووسیا.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 1ـی نیسان / ئه‌پریلی 2022 بڵاویكرده‌وه، ئۆكرانیا له رێگه‌ی دوو كۆپته‌ری جه‌نگییه‌وه هێرشی كرده سه‌ر وێستگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی له شارۆچكه‌ی به‌لغورود له رووسیا.
ڤیاتشسلاڤ گلادگۆڤ، شاره‌داری ناوچه‌ی به‌لغورود رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشی دوو كۆپته‌ری سه‌ربازی ئۆكرانی كه زۆر به نزمی خۆیان گه‌یاندووه‌ته سه‌ر ئاسمانی رووسیا، ئاگری له 16 وێستگه‌ی سووته‌مه‌نی به‌ردا.
ئاژانسی سپۆنتیكی رووسی رایگه‌یاند، هێرشكراوه‌ته سه‌ر 16 وێستگه‌ی سووته‌مه‌نی 8ـیان ئاگری گرتووه، له ئێستادا 105 كه‌س له تیمی به‌رگری شارستانی به هاوكاری 31 ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه خه‌ریكن ئاگره‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.
به‌ره‌به‌یانی 24ی شوبات (فێبرایه‌ری 2022) به‌كاتی ئۆكرانیا، رووسیا له 3 قۆڵه‌وه هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی كرده سه‌ر ئۆكرانیا، زیاتر لە مانگێکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی رووسیا لە خاکی ئۆکرانیادا کاردانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.