"لە بۆردومانەکانی سوپای رووسیادا 859 ناوەندی پەروەردەیی کراونهته ئامانج"
K24- ههولێر:
ئۆکراینا ئاشکرای دهكات، لە پەلامارەکانی رووسیادا تا ئێستا 153 منداڵ گیانیان لەدەستداوە و 254 منداڵی دیکەش بریندار بوون.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئۆکرانیا لە راگەیەندراوێکدا رایگهیاند، لە بۆردومانەکانی سوپای رووسیادا 859 ناوەندی پەروەردەیی کراونهته ئامانج، لەو ژمارەیەش 83 یان بەتەواوەتی خاپوور كراون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە لە 24ی شوباتەوە تا ئێستا 153 منداڵ بەهۆی پەلامارەکانی رووسیاوە گیانیان لەدەستداوە و 245 منداڵی دیکەش بریندار بوون.
بهرهبهیانی 24ی شوبات (فێبرایهری 2022) بهكاتی ئۆكرانیا، رووسیا له 3 قۆڵهوه هێرشی زهمینی و ئاسمانی كرده سهر ئۆكرانیا، زیاتر لە مانگێکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی رووسیا لە خاکی ئۆکرانیادا کاردانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.