مه‌سرور بارزانی: لە خوای مەزن نزاکارم ئەم مانگە پیرۆزە، ببێتە مایەی خێروخۆشی و سەقامگیریی بۆ هەرێمی کوردستان

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگی ره‌مه‌زان له‌ موسڵمانانی کوردستان و عێراق پیرۆز ده‌كات
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند، بەبۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌: لە خوای مەزن نزاکارم کە نوێژ و رۆژوو و عیبادەتی هەمووان قبوڵ بکات و هاتنی ئەم مانگە پیرۆزە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و سەقامگیریی بۆ هەرێمی کوردستان و جیهان بە گشتی و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری لێبوردەیی و ئاشتەوایی.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

بەبۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. لە خوای مەزن نزاکارم کە نوێژ و رۆژوو و عیبادەتی هەمووان قبوڵ بکات و هاتنی ئەم مانگە پیرۆزە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و سەقامگیریی بۆ هەرێمی کوردستان و جیهان بە گشتی و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری لێبوردەیی و ئاشتەوایی.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان